مەندەلاوی داوای یەکخستنی هەڵوێستەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی فەلەستین

سیاسی
  • 7-11-2023, 20:08
  • +A -A

    بەغدا - INA  
    ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای یەکخستنی هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەکان كرد بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی فەلەستین.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) گەیشتووە ڕایگەیاندووه‌: موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشوازی لەتاریق عەبدوڵڵا فەرەج باڵیۆزی دەوڵەتی کوێت له‌بەغدا كرد.
    هه‌روه‌ها وتی: هەردوولا باسیان لە پێویستی یەکخستنی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی کرد و گه‌ره‌كی به‌گه‌رخستنی هەوڵەکان بەرەو پرسە چارەنووسسازەکان، دیارترینیان وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییانەی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی ده‌دات و کردنەوەی دەروازەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ گه‌لی فەلەستین له‌کەرتی غەززە."
    مەندەلاوی جەختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه پێویسته‌ هاریکاری هاوبەش و بەتایبەتی پەرلەمانی، لە نێوان هەردوولا و کارەکانی لیژنەی دۆستایەتی و برایەتی چالاک بكرێن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، هه‌روه‌ها مامەڵەی خێرا لەگەڵ پرسه‌ هاوبەشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان  ئەو دوو وڵاتەی برا ئه‌نجام بدرێت.