حەلبووسی لەگەڵ هەردوو باڵیۆزی کوەیت و قەتەڕ گفتوگۆ دەربارەی کۆششەکانی ڕاگرتنی هێرشەکانی سەرغەززە دەکات

سیاسی
  • 7-11-2023, 18:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەجودا دیداری لەگەڵ هەردوو باڵیۆزی تازەی قەتەڕ سولتان کوڕی مبارک کوڕی خلیفە کبیسی وباڵیۆزی کوەیت تاڕق عبداللە فڕج سازدا بۆ باسکردنی کوششەکانی ڕاگرتنی هێرشکردنە
    سەر کەرتی غەززە.
    هەروەها حەلبووسی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی قەتەڕکرد بەبۆنەی دەسبەکابوونیەوە.
    لەهەردوو دیدارەکەشدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پتەوکردنیان و هەماهەنگی هەڵوێستەکان کرا لە جومگە نێودەوڵەتیەکان، لەهەمانکاتیشدا باس لە بارودۆخی کەرتی غەززەو کۆششەکانی ڕاگرتنی هێرشەکان کراوجەختیش کرایەوەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێڕاق لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین.