سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌ید خامه‌نه‌یی: عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه‌ ورێگه‌دان به‌گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان

سیاسی
  • 6-11-2023, 15:36
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەید عەلی خامنەیی کۆبووەوە لە میانەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وراگه‌یاندووه‌" لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ڕووداوە دڵتەزێنەکان کە لە کەرتی غەززە ڕوودەدەن، و ئەو کوشتن و کۆمەڵکوژییانەی کە ڕۆژانە لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدرێن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی بە دەستی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستەکان.
    هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برادا بەمەبەستی هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکان و هەنگاونان بۆ سنووردارکردنی هێرشە بەردەوامەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین و هەروەها ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان و ئاماژەی بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستبەرداری بەرپرسیارێتی خۆی بووە لە ڕاگرتنی دڕندەیی و جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و سیاسەتی برسێتی دژی فەلەستینییەکان.
    هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بە زیادبوونی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لە چەند دۆسییەکدا کە دەبێتە هۆی سەقامگیری هەردوو وڵات و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلەکانیان.
    لە لای خۆیەوە، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی سەید عەلی خامنەیی جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانانەی کە لەلایەن زایۆنییەکانەوە دژ بە گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدرێت، هەروەها هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ غەزە و ئاماژەی بە ڕۆڵی عێراق و تواناکانی کرد و وەک وڵاتێکی سەرەکی وەسفی کرد بۆ کۆتایی هێنان بەوەی لە غەزە ڕوودەدات و دروستکردنی هێڵێکی نوێ لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا.