ئەسعەد ئیسماعیل: 64 وڵات و 430 یاریزان نزیكەی 20 دادوەر ئەم پاڵەوانیەتییە بەرێوەدەبەین

وەرزش
  • 6-11-2023, 15:11
  • +A -A

    مەسقەت -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە پێنجەم رۆژی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی جیهان بۆ ئارەزوومەندان لە كۆمەڵگای سوڵتان قابوس لە بوشه‌ر بەردەوامی هەیە، داوەرەكەكوردەكەی عێراق چەند یارییەكی گرنگی بەسەركەوتووی لەقۆناغەكان بەرێوە بردووە.
    سەبارەت بەنوێترین هەواڵەكانی پاڵەوانیەتی شەتڕەندی جیهان بۆ ئارەزوومەندان ئەسعەد عەلی داوەرە كوردەكەی نوێنەری عێراق لەپاڵەوانیەتییەكە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی: سوپاس بۆ خوای گەورە هەموو رۆژێك پاڵەوانیەتییەكە لە (4) ئێوارە دەست پێدەكات،بەڵام ئێمەی داوەرەكان كاتژمێر (2) دوای نیوەڕۆ دەچینە هۆڵەكە بۆ ئامادەكردنی یارییەكان وبۆڕد و كەل وپەلەكانی پێوویستی پاڵەوانیەتییەكە،هەروەها گروپەكان هەموویان ناویان لەناو بۆردی هۆڵەكە نووسراوەتەوە وەك ئاسانكارییەك بۆ یاریزانەكان لە كوڕان و كچان.
    سەبارەت بە زانیاری گشتی پاڵەوانیەتییەكە ئەسعەد ئیسماعیل داوەری كورد گوتی: لەپاڵەوانیەتییەكە 357یاریزان كوڕ و 73 خانمە یاریزان بەشدارن،هەروەها 64 وڵات لەهەموو جیهان بەشداری ئەم پاڵەوانیەتییەن و كۆی گشتی 430 یاریزان بەشدارن و ونزیكەی 20داوەر یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتییە بەرێوەدەبات.
    لەكۆتایی ئەسعەد ئیسماعیل داوەری نێودەوڵەتی گوتی : پاڵەوانیەتی لەم جۆرە رۆژ بەرۆژ  وبگرە چركە بە چركە زانیاری نوێ و رێنمای نوێمان بۆ زیاد دەبێت،بەگوێرەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەكە ئاستی داوەرەكان زۆرباشن و شوكر بۆ خوای گەورە منیش یەكێكم لەوانە،ئومێد دەكەم ئەم زانیارییە نوێیانە لەرووی داوەری ورێكخستنی پاڵەوانیەتی و بەگشتی بتوانم دوای گەڕانەوەم لە وۆرك شۆپێك پێشكەشی داوەران ویاریزان ویەكێتی شەتڕەنجی كوردستان وعێراق بكەم.