پلاندانان وۆرك شۆپێكی تایبەت لەسەر ڕۆڵی میدیا لە ناساندنی سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 5-11-2023, 17:23
  • +A -A

    بەغدا -  INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پلاندانان وۆرك شۆپێكی تایبەتی بەناونیشانی ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ناساندنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و سیاسەتی دانیشتوان لە عێراق ئەنجامدا.
    عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت بە هاوكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر وۆرك شۆپێكی بە ناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ناساندنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و سیاسەتی دانیشتوان لە عێراق ئەنجامدا) و لە چوارچێوەی ناساندن و پەروەردەكردن و هۆشیاركردنەوەی سەرژمێری گشتیدا دێت و پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كە لە ساڵی 2014 لە عێراق جێبەجێ دەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها ئامانجی وۆركشۆپەكە پێناسەكردنی سیاسەتی دانیشتوانە لە چوارچێوەی بەڵگەنامەی سیاسەتی نیشتمانی دانیشتووان كە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵی 2023 پەسەندكرا، هەروەها نوێنەری دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن بەشدارن لە هەموو وردەكارییەكانیدا و باس لە میدیای حكومەت كرا، میدیای دەوڵەتی پارەی بۆ دابینكراوە لە بودجەی گشتی و میدیای كەرتی تایبەت، هەروەها میدیا لە هەرێمی كوردستان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا: نوێنەری میدیای بینراو و ئاژانسەكانی هەواڵ، هەروەها ڕۆژنامە و ڕادیۆییەكان، بەشداریان لەم وۆركشۆپەدا كرد. ئامانجی ئەنجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆی قووڵتر بوو لە ئامادەكردنی پلانی میدیایی پێگەیشتوو و ئومێدبەخش سەبارەت بە ناساندن، پەروەردەكردن و هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە گرنگی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی وەك پڕۆژەیەكی گەورەی گەشەپێدانی عێراق، هەروەها بۆ داكۆكیكردن لە سیاسەتی دانیشتوان لە عێراق، كە ئامانجی ڕێكخستنی ژیانی كەسی عێراقییە لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا.