سەرۆک وەزیران هەڕەشە لەوانە دەکات کە دەستیان لە دزینی پارەی باجدا هەبوە و باسیش لە واژۆکردنی گرێبەستی گەورەی وەبەرهێنان دەکات

سیاسی
  • 4-11-2023, 21:34
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع  سودانی" سەرۆک وەزیران ،ئاشکرایکرد:- کە لە ئینتەرپوڵ داوای دەستگیرکردن و ڕادەستکردنەوەی ئەو بەرپرسە باڵایانەی کردووە کە لە سندوقی باجدا گەندەڵیان لە  زیاتر لە دوو ملیار و نیو دۆلار  کردووە،هەروەک دووپاتیشیکردەوە کە هێزە تایبەتەکانی وڵات ، زنجیرەیەک هێرش و  پلانی داڕێژراوی داعشیان لە ئەوروپا کە بەنیاز بونە ئەنجامی بدەن پوچەڵکردۆتەوە.
    "سودانی" لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە و  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەری گێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی ڕایگەیاندووە:- لە ساڵی ڕابردوودا حکومەت دەستیکرد بە  دابینکردنی خواستەکانی گەلی عێراق و پشتیوانی لە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان.
    جەختی لەوەشکردەوە،کە حکومەت سەرنجی لەسەر ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و چارەسەرکردنی پرسە گرنگەکانە،بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و چاودێری تەندروستیدا.
    سەرۆک وەزیران دەشڵێت: حکوومەت هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ گەڕاندنەوەی ناوبانگی عێراق لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، جەختی لەسەر ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی عێراق لە کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایشی سیاسی و ئابووری لە ناوچەکە کردەوە لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان.
    وەک سودانی ئاماژەی پێداوە :- بودجەی  سێ ساڵی تیشک دەخاتە سەر بە مۆدێرنکردنی ژێرخانی ئێمە و ڕەخساندنی هەلی کار، هاوکات تەئکید لەوە دەکاتەوە  کە گەندەڵی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر گەشەسەندنی داهاتووی عێراق.
    "سودانی"ڕاشیگەیاند:- کە داوامان لە ئینتەرپۆل کردوە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانمان دژە گەندەڵی، ئەو بەرپرسە باڵایانەی پێشووی عێراق کە دەستان لە پشت گەندەڵێ زیاتر لە دوو ملیار و نیو دۆلاریان لە سندوقەکانی باجدا  هەیە ، دەستگیر بکەن و ڕادەستی بکەنەوە لەوبارەوە هۆشداری توندی دا، سودانی ڕوونیشی کردەوە کە بڕە پارەیەکی زۆرمان وەرگرتەوە لە سندوقەکانی باجی دزراو، و ئێمە بەرپرسەکانی دەدەینە دادگا، کە ئەمە پێویستی بە هاوکاری بەردەوام هەیە لەگەڵ هاوبەشەکانیان  بۆ نمونە بەریتانیا.
    "سودانی " ووتیشی:- عێراق بووەتە شوێنێک بۆ وەبەرهێنان و کارکردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا.
    ئاشکرایدەکات:- کە لە ماوەی ساڵی یەکەمی حکومەتدا ڕێککەوتنی گەورەی وەبەرهێنان واژۆ کراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابووری عێراق.
    لە درێژەی قسەکانیدا سودانی وتی:- رۆڵی سەرەکی خۆمان لە ناوچەکەدا پشتڕاستدەکەینەوە، لە ڕێگەی هاوبەشی و وەبەرهێنان لە توانای کەڵک وەرنەگیراومان، کە  عێراق دەتوانێت هاوکار بێت بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانییەکی فراوانتری ناوچەکە، و ئاماژەیە بۆ ئەوەی،عێراق لەسەر ڕێگایەکی ئەرێنیدایە،کە ئەو ڕێگایە چەند ساڵێک لەمەوبەر خەڵکانێک  پێیان وابوو لەتوانای عێراقدا نی یە .
    هەروەک سوودانی دەیڵێت: هێشتا زۆر شت ماوە کە ئەنجام بدرێت، ئێمەش پابەندین بە دڵنیابوون لەوەی کە ئەمە بۆ هەموو عێراقییەکان بەردەوام بێت.
    پێداگیری لەسەر ئەوە کردەوە کە چەتەکانی داعش چیتر بوونیان نییە، جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە تایبەتەکانمان زنجیرەیەک هێرش و پلان بۆ داڕێژراوی داعشیان لە ئەوروپا ئاشکرا کردوە، لەنێویاندا بەڕیتانیا، هەروەک تەکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە،کە ئێمە دڵنیا دەبینەوە لە کۆتایی بە "مەترسی چەتەکانی داعش لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، بە بەردەوامبوون لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە ئەمنییە جیهانییەکانمان.
    سەبارەت بە ڕووداوەکانی سەر کەرتی غەززە، سەرۆکوەزیران، ئاماژەی بەهاوکاری بەپەلە و  یارمەتی مرۆیی کرد بۆ غەززە،هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هاودەنگی و هەڵوێستێکی بەهێزی لەگەڵ گەلی فەلەستین هەیە، و وڵاتەکەمان پابەند بووە بە پێشکەشکردنی هاوکاری بەرچاو بۆ گەلی فەلەستین و خەڵکی کەرتی غەززە، تەئکیدشی لەوە کردەوە، کە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کۆتایییەکی خێرا بەم کارەساتە دەهێنێت.
    سودانی ڕوونیشیکردەوە: لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی لە قاهیرە ،جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو وێرانکارییەی هێزە داگیرکەرەکان پێویستە بوەستێت، هەروەها زۆر گرنگە ناوچەکە پاشەکشە نەکاتەوە بۆ ناسەقامگیری و ململانێی جارێکی تر،عێراقیش هیوای ئەوە دەخوازێت کە ناوچەکە بەرەو پێشەوە بچێت و چارەسەری ئاستەنگەکان بکرێت.