نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسا دەكات

سیاسی
  • 2-11-2023, 17:08
  • +A -A

    هەولێر - INA
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا،‌ سەردانی پاریس دەكات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا،‌ سەردانی پاریس دەكات.
    ئاشكراشیكرد: نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی هەینی 2023/11/3 لە كۆشكی ئێلیزێ لەگەڵ ماكرۆن كۆدەبێتەوەو هەردوولا پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و برەودان بە هاریكاریی هاوبەش و دۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ دەكەن.