وەزارەتی دەرەوە: پشتیوانی لە هەڵوێستی ئوردن دەكەین لە كشانەوەی باڵوێزی وڵاتەكەی لە ئیسرائیل

سیاسی
  • 2-11-2023, 01:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی ئوردن لە كشانەوەی باڵوێزی وڵاتەكەی لە ئیسرائیل پشتڕاست كردەوە.
    وەزارەتی دەرەوە لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە  " پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی شانشینی هاشمیی ئوردن لە كشانەوەی باڵوێزی وڵاتەكەی لە ئیسرائیل و داواكارییەكەی بۆ راگرتنی هێرشەكانی بۆ سەر غەززە وگەلی فەلەستین.