سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دۆحە پێگەیشت

سیاسی
  • 29-10-2023, 14:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،بانگهێشتنامەیەکی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دۆحە پێگەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، پێشوازی لە "سوڵتان موبارەک خەلیفە کوبەیسی" باڵیۆزی دەوڵەتی قەتەر لە عێراق کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە،و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش و کۆمەڵێک یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا .
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە باڵیۆزی قەتەر بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن شازادە تەمیم بن حەمەد ئال سانی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد بۆ بەشداریکردن لە بیست و یەکەمین کۆڕبەندی دۆحە کە بڕیارە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
    بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ڕوونیکردووەتەوە:- کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا  لەسەر دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، هەروەها خراپتربوونی دۆخی ئەوێ دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر گەمارۆیان بۆ سەر خەڵکی سڤیل توندتر کرد.
    هەر هەپێی بەیاننامەکە سودانی جەختی لە پێویستی هەماهەنگی و هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە ، بۆ هەنگاونان بەخێرایی بەمەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژی و کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەتی بۆ هێنانی هاوکاری بۆ خەڵکی غەززە، کە لەژێر گەمارۆی ناڕەوادا دەناڵێنن.