پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی كلاسیكۆی زەوی لە نێوان بلاوگرانا و مێرێنگێ

وەرزش
  • 28-10-2023, 14:12
  • +A -A

    بەدواداچوون -  INA
    لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی یازدەهەمدا لە شاری مۆنتخویكی كەتەلۆنیا بۆ یەكەمجار لە یاریگای لویس كۆمپانیس ئۆڵۆمپی، میوانداری یاریی كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید لەگەڕی (11) دەكات.
    كلاسیكۆی ژمارە  (255) كە (102)  سەركەوتن بۆ ڕیاڵ مەدرید و (100) سەركەوتن بۆ بەرشەلۆنە و (52) یەكسانبوون یەكەم كلاسیكۆ دەبێت بۆ دوو یاریزانی جواو لە بەرشەلۆنە (كانسێلۆ و فیلیكس)، هەروەها بۆ دووانە مێرێنگێ، جود بێلینگهام و كیپا  یاریدەكەن.
    گومانەكان لە هەموو ڕوویەكەوە دەوری بارسێلۆنایان گرتووە، چونكە چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بلاوگرانا لە سەرەتای هەفتەكەدا بەدەست (6) ئامادەنەبوونی گەورەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئێستا (5) یان هەلی یاریكردنیان هەیە، هەرچەندە تا ئێستا ناسنامەكەی ئاشكرا نەكردووە لەم یاریزانە بەردەستانە.
    لەم كاتەدا سێرجی ڕۆبێرتۆ تاكە یاریزانە كە بە تەواوی دوورخراوەتەوە، هەروەك چۆن بۆ باقی ئەو یاریزانانەی پێكانی دوێنێ واتا هەینی مەشق و ڕاهێنانیان كردووە و ئەوانیش بریتین لە: ڕافینها و لیڤاندۆڤسكی و فرێنكی دی یۆنگ، جگە لە پێدری گۆنزالێز و ژولس كوندێ .
    كلاسیكۆ لە كاتێكی گونجاودایە بۆ یانەی ڕیال مەدرید، چونكە لەژێر ڕۆشنایی ڕكابەرییەكانی بۆ پلەی یەكەمی لالیگا و پلەی یەكەمی كۆمەڵەی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت، كە پێیەكی لە قۆناغی 16ی داناوەتەوە كە متمانەیەكی زۆری پێدەبەخشێت.
    كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەبێت مامەڵە لەگەڵ پرسێكی گرنگ بكات كە پەیوەندی بە بەشداریكردنی كاماڤینگا و پێگەی یاریزانەكانەوە هەیە لە یارییەكەدا، لە كاتێكدا لۆكا مۆدریچی كرواتی یاری پێناكات و لەسەر كورسی یەدەگ دادەنیشێت، دوای ئەوەی لە (26) یاری لە كۆی (33) یاری بەرامبەر بەرشلۆنە دەستیپێكردووە.
    پێشبینی دەكرێت پێكهاتەی بارسێلۆنا بەم شێوەیە بێت: بۆ گۆڵپارێز تێر ستیگن، بۆ هێڵی بەرگری كانسێلۆ، ئاراوخۆ، كریستینسن، بالدێ، بۆ هێڵی ناوەڕاست ڕۆمیۆ، گۆندۆگان، خاڤی، بۆ هێرشبردن لامین، لیڤاندۆڤسكی، جواو فیلیكس، لەكاتێكدا پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی ڕیاڵ مەدرید بەم شێوەیەیە: بۆ گۆڵپارێز كیپا، بۆ هێڵی بەرگری، كارڤاخال، ڕودیگەر، ئالابا، مێندی (یان كاماڤینگا)، بۆ هێڵی ناوەڕاست، چۆامینی، كرۆس، فیدی ڤاڵڤێردی، بێلینگهام، بۆ هێڵی هێرشبەریش، ڤینیسیۆس، ڕۆدریگۆ.
    سەرچاوە: كووڕە.