سەرۆك وەزیران هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەخشینی بارەگاكەی بە زانكۆی كەركوك بەرزدەنرخێنێت

سیاسی
  • 26-10-2023, 21:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانی بەرز نرخاند لە بەخشینی بارەگاكەی بە زانكۆی كەركوك.
    وتەبێژی فەرمی حكومەت باسم عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: حكومەت پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بۆ بەخشینی بارەگای پارتەكەی لە كەركوك بە زانكۆی كەركووك، و لە ئێستادا بارەگاكە لەلایەن بارەگای كۆنترۆڵی پارێزگاكەوە بە كار دەهێنرێت.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەم دەستپێشخەرییە ژیرە بەرز دەنرخێنێت، و جەخت لە پەرۆشی حكومەت دەكاتەوە بۆ بەردەوامبوونی ئاسایش و پێكەوەژیان و برایەتی لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، وەك پابەندبوون بە بەرنامەی حكومەتەەوە و جێبەجێكردنی سەروەری یاسا لە پێناو عێراقێكی ئاوەدان بۆ ئەوەی هەموو هاوڵاتیان چێژ لە ئاسایش و ئاشتی وەربگرن.