مەندەلاوی پیرۆزبایی لە پارائۆڵۆمپی عێراق دەكات بەبۆنەی دەستكەوتەكانیان لە یارییەكانی ئاسیا

سیاسی
  • 26-10-2023, 20:24
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، پیرۆزبایی دەستكەوتە بەرزەكانی لە لیژنەی نیشتمانی پارائۆلۆمپی عێراق كرد لە میانی یارییەكانی پارائۆلۆمپی ئاسیا كە لە شاری هانژۆی چین بەڕێوەچوو.
    مەندەلاوی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: دەستخۆشی لە لیژنەی نیشتمانی پارائۆلۆمپیی عێراق دەكەین بۆ دەستكەوتە وەرزشییە نایابەكانیان لە میانەی بەشداریكردنیان لە یارییەكانی پارائۆلۆمپی ئاسیا كە لە شاری هانژۆی چین بەڕێوەچوو و بەدەستهێنانی ژمارەیەك میدالیای ڕەنگاوڕەنگ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پاڵەوانەكانی لیژنەكە پلەی یەكەمی جیهانی عەرەبی و پێگەیەكی دیاریان لە ئاسیادا داگیركرد، داواش لە حكومەت و لایەنە وەرزشییە پەیوەندیدارەكان دەكەین پاڵپشتی ئەم چینە بكەن كە ناوی وڵاتەكەیان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا بەرزكردووەتەوە.