لیژنەی دارایی پەرلەمان: لەگەڵ وەزارەتی دارایی تاوتوێی دادپەروەری بۆ پلە نزمەكان و جیاوازی نێوان پلە هەشت و حەوت دەكەین

سیاسی
  • 26-10-2023, 18:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران گرنگترین ئەو خاڵانەی ئاشكراكرد كە لە كۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی دارایی تاوتوێی دەكەن سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادكردنی موچەی خانەنشینان و پلە نزمەكان.
    ئەندامی لیژنەكە مستەفا گرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕیاری حكومەت بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی یەكسانی بە پلە نزمەكان (هەشت، نۆ، دە) دەبێت لە وەزارەتی دارایی لێكۆڵینەوەی بۆ بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگترین خاڵەكان كە دەبێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی تاوتوێبكرێن، كاردانەوە و كاریگەرییەكانی ئەو بڕیارانەن، هەروەها ئەو ناهاوسەنگییەی ئەم هەنگاوانە لە نێوان پلەی حەوتەم و هەشتەم دروست دەبێت.
    ئاشكراشیكرد: ئەو زیادكردنەی كە پلەی هەشتەم دەگرێتەوە، ڕەنگە زیاتر بێت لە پلەی حەوتەم، ئەمەش دەبێتە هۆی نادادپەروەری بەرامبەر بە فەرمانبەرانی پلەی حەوتەم، بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە لیژنەی دارایی پێداچوونەوە بەو وردەكارییانە دەكرێت.
    گرعاوی جەختیكردەوە، لە گرنگی دادپەروەری بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی، هیواشی خواست، هەمواركردنەوەیەك لە پێوەرەكانی مووچەدا هەبێت بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ هەموو پلەكانی فەرمانبەری.
    دوێنێ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادكردنی یەكجارەكی بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی بۆ سەر مووچەی خانەنشینان، هەروەها تەرخانكردنی یەكجارەكی بە ڕێژەی 50% بۆ مووچەی پلەكانی (هەشتەم، نۆیەم، و دەیەم)ی لە پێوەری موچە.