قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا و كونسوڵی بەریتانیا تاوتوێی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادمان كرد

سیاسی
  • 25-10-2023, 20:04
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەمریكا و كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادمان كرد.
    قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەمریكا و كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدامان كرد.
    وتیشی: هاوڕابووین لەسەر چڕكردنەوەی گفتوگۆكان بە مەبەستی هەرچی زووتر چارەسەركردنی كێشەكان، بە تایبەتیش چارەسەركردنی خێرای كۆسپەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە، هەروەها جەختمان كردەوە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.