سەرۆك وەزیران: پرۆژەی شاری سەدری نوێ گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە نیشتەجێبوونی شارستانی لە بەغداد پێكدەهێنێت

سیاسی
  • 25-10-2023, 18:35
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە دەبێت بەم زووانە جێبەجێكردنی ژێرخانی پڕۆژەی شاری سەدری نوێی رابگەیەنرێت، و دوای ئەوە كاركردن لەسەر جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەست پێدەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی پێنجەمین كۆبوونەوەی سەبارەت بە پڕۆژەی شاری سەدری نوێ كرد، هەروەها سودانی لەبارەی دوایین ڕێكارەكانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەو زەوییانەی كە بۆ دروستكردنی پڕۆژەكە تەرخانكراون و ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی دیزاینە بنەڕەتییەكانی پڕۆژەكە و پاشكۆكانی ئاگادار كرایەوە، ئەوە جگە لە ئاگاداركردنەوەی لە مەرجەكانی ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی پەیوەست بە سەلامەتی كار بە مەبەستی دەستپێكردنی پرۆسەی بیناسازی.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە: كە پێویستە بەم زووانە جێبەجێكردنی ژێرخانی پرۆژەكە ڕابگەیەنرێت، دوای ئەوە دەست بە كارەكان دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بەمەبەستی خێراكردنی تەواوكردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژی و گرنگە بۆ هاوڵاتیانی شاری سەدر و ناوچەكانی دەوروبەری، كە گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە نیشتەجێبوونی شارستانی لە بەغدادی پایتەخت دەهێنێتە كایەوە.