فایق زیدان و باڵیۆزی ئەڵمانیا تاوتوێی هاوكارییە دادوەرییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەن

سیاسی
  • 25-10-2023, 12:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا كریستیانا هۆمان، هاوكاریی دادوەری نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ كرد.
    دەسەڵاتی دادوەری لە راگەیاندراوێكدا  كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، پێشوازی لە كریستیانا هۆمان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە هاریكاری دادوەری نێوان هەردوو وڵات كردووە و بەدواداچوونیان بۆ ڕێكارەكانی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە دەسەڵاتە دادوەری و یاساییەكان كردووە".