سەرۆکی کۆمار بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پیرۆزبایی لە گۆتێرێس دەکات

سیاسی
  • 24-10-2023, 18:11
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    عەبدوله‌تیف جه‌مال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە، بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان و چوونە بواری جێبەجێکردنی میساقەکەیەوە، پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کرد.

    لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە کە “سەرۆکی کۆمار، عەبدوله‌تیف جەمال ڕەشید، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کرد ، بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان و چوونە بواری جێبەجێکردنی میساقەکەیەوە. 

    سەرۆک کۆمارڕاگه‌یاندووه‌ كه‌جێگای شانازی و خۆشحاڵییە کە بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان و چوونە بواری جێبەجێ کردنی میساقەکەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە دەکەین، ئێمه‌ جەخت لەسەر "ئامانجەکانی پلان و بنەماکانتان دەکەینەوە، وده‌ستی ئێوه‌ به‌توندی ده‌گرین درێژ به‌پێدانی هیوا به‌ جیهان تا هەمووان بتوانن چێژ لە ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام وەربگرن."

    ئاماژه ی به وه شدا" ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی دڵنیاتان بکەینەوە کە ئێمە لە تەنیشتتان وەستاوین تا دادپەروەری به‌رپا ده‌بێت و مرۆڤایه‌تی به‌تاوانتر ده‌بێت و دەرفەتەکان لە ژیاندا زیاتر بكرێن بەتایبەت بۆ گەنجان و ژنان".

    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم ڕۆژەدا خۆشحاڵین کە خەمخۆریتان بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی لەو هەلومەرجە سەختەی کە ئەمڕۆ دونیامان پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها هەموومان متمانەمان بەئێوه‌ هەیە کە هه‌وڵی دابینکردنی پێداویستیه‌كان بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی ده‌ده‌ن و كۆتایهێنان به‌دابه‌شكاری.

    سەرۆکی کۆمار دووپاتی کردەوە، "دەمانەوێت نیگەرانی خۆمان بۆ ئێوە دەرببڕین سەبارەت بەو قەیرانانەی کەشوهەوا کە کاریگەرییان لەسەر هەسارەکەمان هەیە، بەتایبەتی ئاو و گەرمبوونی جیهان، و هاوسۆزین لەگەڵ بەشداریکردن و ئاواتەکانتان له‌پێناو ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیان. 

    سه‌رۆك كۆمار نامه‌كه‌ی كۆتایی هێناوه‌ به‌ هیواخوازی بۆ ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتن بۆ گۆتێرس و رێكخراوه‌كه‌یان.

    سەرۆکی کۆمار لە کۆتاییدا وتی: هیوای لەش ساغی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، و ڕێکخراوەکەتان پێشکەوتن و سەرکەوتن لەو شتەدا کە ئاواتەخوازن.