منده‌لاوی داوادەکات بەهانای باری تەندروستی غەززەوە بچن

سیاسی
  • 24-10-2023, 17:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن منده‌لاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لە ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە ڕۆڵی خۆیان لە غەززە ببینن.
    مندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه‌ وتێدا راگه‌یاندووه‌" ڕۆژی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرفەتێک دەزانین بۆ ئەوەی هانی ڕێکخراوەکانی بدات کە ڕۆڵی مرۆیی خۆیان بگێڕن، هەموو جیهان دەزانن کە دانیشتووانی مەدەنی لە غەززە تووشی هێڕشی دڕندانە بوونەتەوە لەسەردەستی زایۆنیزمی داگیرکار.
    هەروەها وتی داڕمانی کەرتی تەندروستی بەپێی ڕاگەینراوی وەزارەتی تەندروستی لەغەززە کارەساتێکی مرۆییە و داوالە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە دانیشتووانی غەززە بپارێزن.
    لەهەمانکاتیشدا منده‌لاوی داوای لەهەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە بەزووترین کات بێنەدەنگ و کۆمەک بۆ غەززە بنێرن وهێرشەکانی زایۆنیزم ڕابوەستێنن.