سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسولی نوێی چین كرد

سیاسی
  • 24-10-2023, 15:58
  • +A -A

    هه‌ولێرـINA
    پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ لیۆ جیۆن كونسولی گشتیی نوێی كۆماری چینی میللی، پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتیوانییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، دووپات كردەوە.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە. هەر لەمبارەیەوە بەڕێز كونسولی گشتیی چین ئاماژەی بە پلانی داهاتوویان كرد بۆ كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروستكردنی بینای كونسولخانەیان لە هەولێر.
    تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.