سەرۆک وەزیران بۆهەردوو وەزیری دەرەوەو بەرگری ئەمریکی پابەندبوونی عێڕاق بەپاراستنی ڕاوێژکارو نێردە دیبلۆماسیەکان دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 24-10-2023, 09:34
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوەو بەرگری پێشهاتەکانی غەززەو پاراستنی نێردە دیبلۆماسیەکانیان تاووتوێکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە ئنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت ، لەمیانەی پەیوەندیەکەدا پێشهاتەکانی غەززە و گەیاندنی هاوکاریەکان بۆ فەلەسینیەکان تاووتوێکرا.
    هەروەها بلینکن و سەرۆک وەزیران پێداگریان کرد لەسەر پابەندیان بە هاوبەشایەتی بەپێی ئەو پڕنسیپانەی کە لە ڕێککەوتنە ستڕاتیژیەکەداهاتووە.
    هەروەها سەرۆک وەزیران پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دیکەی لە وەزیری بەرگری ئەمریکی لوید ئۆستنەوە پێگەیشت وتیایدا باس لە بوونی ڕاوێژکارەسەربازیەکان و تیمەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرا ، لە میانەی پەیوەندیەکەدا جەخت کرایەوەسەر پابەندبوونی عێڕاق بە پاراستنی ڕاوێژکارەسەربازیەکان و ونێردەدیبلۆماسیەکان.