مارسیلۆ مێژوویه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ریاڵ نوسییه‌وه‌

وەرزش
  • 27-11-2017, 00:00
  • +A -A

    به‌رگاریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریاڵ مه‌ردیدی ئیسپانیا مارسیلۆ ژماره‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تۆماركرد له‌ بردنه‌وه‌ی یارییدا كه‌ به‌شداری 302 بردنه‌وه‌ی كردووه‌ له‌گه‌ڵ مێره‌نگی. پێگه‌ی ره‌سمی یانه‌ی شاهانه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ مارسیلۆی به‌رازیلی تاكه‌ یاریزانی بیانیه‌و ئیسپانی نیه‌ كه‌ زۆرترین بردنه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ كه‌ توانی بردنه‌وه‌ی ژماره‌ 302 له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات دوای بردنه‌وه‌یان له‌ مالاگا به‌ ئه‌نجامی 3-2 له‌ جه‌وله‌ی 13ی خولی لیگای ئیسپانیا. مارسیلۆ به‌و بردنه‌وه‌یه‌ی دوێنێ شه‌و رۆبه‌رتۆ كارلۆسی هاونیشتمانی تێپه‌ڕاند، كه‌له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ خاوه‌نی 301  بردنه‌وه‌یه‌