یەکێتی تۆپی پێ لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ یاری نێوان عێراق و ئەندەنوسیا پێکدەهێنێت

وەرزش
  • 22-10-2023, 15:27
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"عەدنان دەرجال " سەرۆکی فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند:-یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال.
    ڕاشیگەیاند:-لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ یاری نێوان هەڵبژاردەی نیشتیمانی و هاوتا ئەندەنوسیاکە پێکهێنراوە،کە بڕیارە لە شانزەی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت و هەموو بابەتە کارگێڕییەکانی پێویست بەوە ئامادەکراون.
    دەرجال ووتیشی :- پارێزگاری بەسرە و وەزارەتی لاوان و وەرزش سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوە ی یاریگاکە دەکەن.