سودانی دوای کۆتاییهێنان بە بەشداریکردن لە لوتکەی قاهیرە گەڕایەوە بەغدا

سیاسی
  • 21-10-2023, 22:09
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دوای کۆتاییهێنان بە بەشداریکردن لە لوتکەی ئاشتی قاهیرە گەیشتەوە بەغدای پایتەخت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ شەممە "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دوای کۆتاییهێنان بە بەشداریکردن لە لوتکەی ئاشتی قاهیرە گەیشتەوە بەغدای پایتەخت،کە لەپەراوێزی بەشداریکردندا سەرۆک وەزیران  وتاری عێراقی لە لوتکەکەدا پێشکەشکرد و تیایدا رووناکی خستە سەر ڕووداوەکانی ئێستای ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و دیداری لەگەڵ هەریەک لە "شا عەبدوڵڵای دووەم" پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی و بیدرۆ سانشیز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و شارڵ میشیل  سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپاو میخائیل بۆغدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەنجامدا.