سەرۆک وەزیران:هەرگیز نادادپەروەری ئاسایش و ئارامی بەرهەم ناهێنێت

سیاسی
  • 21-10-2023, 22:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەیران لەتویتێکدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)پشتڕاستی کردۆتەوە ، رایگەیاند:-، لەسەر بانگهێشتی برای بەرێزمان "سیسی" بەشداریمان کرد  لە لوتکەی ئاشتی قاهیرە و بە ڕوونی هەڵوێستی پتەوی عێراقمان وەک گەل و حکومەت لەسەر پرسی فەلەستین خستەروو .
    سودانی دەشڵێت:- جەختمان لەوە کردەوە کە نادادپەروەری ئاسایش و ئارامی بەرهەم ناهێنێت و هەرکەسێک سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەوێت، دەبێت گوێ لە داواکارییە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بگرێت، هەروەها پێش هەموو شتێک دەبێت هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە بوەستێنرێت.