سەرۆک وەزیران جەخت لە گرنگی کارکردن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە دەکاتەوە

سیاسی
  • 21-10-2023, 20:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران ،جەختی لەسەڕ گرنگی کارکردن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا رایگەیاندوە :- ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لوتکەی قاهیرە بۆ ئاشتی،لەگەڵ شا "عەبدوڵڵای دووەم " پاشای شانشینی هاشمیی ئوردنی لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبووەوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و ئەو بارودۆخە دڵتەزێنە کرا  کە بەسەر گەلی برای فەلەستیندا هاتووە،لە ژێر ڕۆشنایی بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و نەخۆشخانە و کەمی پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکان ،هەروەها سەڕۆک وەزیران جەختی کردەوه لە گرنگی کارکردن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە،و پێشکە شکردنی کۆمەک و هاوکاری بۆ فەلەستینیەکان،له ڕێگەی دامەزراندنی سندوقێکی تایبە ت بۆیان و پاراستنی  مافەکانیان.