بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

سیاسی
  • 4-10-2023, 21:40
  • +A -A

    بەغداد  - INA


    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد، لەوانە كردنی جەژنی ئێزدی (جەژنی جەما)، كە هاوتایە لەگەڵ 6-14ی ئۆكتۆبەر، هەموو ساڵێك لە سەرانسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت بۆ هاووڵاتیانی ئێزیدیمان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی چلەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، و تیایدا باس لە پێشهاتە گشتییەكانی دۆخی گشتی وڵات كرا، و  گفتوگۆكرا لەسەر پێشكەوتنی جێبەجێكردنی ئەو دۆسیە بنەڕەتیانەی كە لە چوارچێوەی ئەولەویاتەكانی بەرنامەی حكومەتدا جێگیركراون، هەروەها لێكۆڵینەوە لە بابەتەكانی ناو بەرنامەی كار و دەركردنی بڕیار سەبارەت بەو بابەتانە كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتیكردنی كاری راگەیاندن و ڕۆژنامەوانی پیشەیی و بەرپرسیارانە لە عێراق، تەئكیدكرایەوە لە پرەنسیپی شەفافیەت كە دەبێت لەلایەن سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتەوە جێبەجێ بكرێت، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە پەسەندكردنی ڕەشنووسی یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ كرا و ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی دەستوور، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەكانی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەكانی وەزیرانی تەندروستی و داد لە میانی دانیشتنەكەدا.
    هاوكات ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا جەژنی ئێزدی (جەژنی جەما)، كە دەكاتە 6-14ی ئۆكتۆبەر، هەموو ساڵێك لە سەرانسەری عێراق پشووی فەرمی بێت بۆ هاووڵاتیانی ئێزیدیمان.
    هەروەها بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و پاڵپشتیكردنی جوتیاران لە جێبەجێكردنی پلانە كشتوكاڵییەكان، ڕەزامەندی لەسەر زیادكردنی سەرمایەی بانكی هاوكاری كشتوكاڵی درا، كە لەلایەن لیژنەی دیاریكردنی سەرمایەی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی دارایی پەسەندكراوە، بە بڕی (29,476,500,000) دینار، دەخرێتە سەر سەرمایەی ئێستای بانكەكە كە بڕی (100,600,000,000) دینارە، بەجۆرێك دوای زیادكردنی دەبێتە (130,076,500,000) دینار، تەنها، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (10) لە یاسای كۆمپانیا گشتییەكان (22 ساڵی 1997 ) هەمواركراو، و وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە دەركردنی ئەو ڕێكارانەی كە پێویستن بۆ جێبەجێكردنی ئەوانەی سەرەوە.
    لەسەر هەمان ڕێگا، سەبارەت بە بانكی پیشەسازی، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەندكرد.
    1. هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (234 ساڵی 2014) سەبارەت بە زیادكردنی سەرمایەی بانكی پیشەسازی بەهۆی نەبوونی پێویستی پێی.
    2. وەزارەتی دارایی بەیانێكی نوێی دامەزراندنی بۆ بانكی پیشەسازی پێشكەش بە وەزارەتی بازرگانی كرد، بۆ ئەوەی دووەمیان بتوانێت ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە زیادكردنی سەرمایەی بانكی ناوبراو بگرێتەبەر.
    3. زیادكردنی سەرمایەی بانكی پیشەسازی بە بڕی (529476500000) دینار، لەوانەش بڕی (29476500000) دینار، زیادكردنی بڕی پشكی بانك لە داهاتی كرێی كار بۆ ساڵی 2021 كە لە یاسای بودجەدا ئاماژەی پێكراوە بۆ ساڵی 2021 لەبری (325000000000) دینار.
    4. وەزارەتی دارایی ڕێوشوێنی پێویستی گرتەبەر بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی لە بڕگەی (3)ی سەرەوەدا هاتووە.
    لەچوارچێوەی چاكسازی دارایی و ژمێریاری، كە گرنگییەكی زۆری لەلایەن حكومەتەوە هەیە، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەندكرد:
    1. پابەندبوونی سەرجەم یەكەكانی خەرجكردن بە ناردنی داواكاری دارایی لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنانی كارادا بۆ وەزارەتی دارایی/فەرمانگەی ژمێریاری ڕاستەوخۆ، لە چوارچێوەی تەرخانكردنی پەسەندكراویاندا، و وەزیری تایبەتمەند یان پارێزگار بەرپرسیارێتی تەواوكردنی سەرجەم مەرجە یاساییەكان لە ئەستۆ دەگرێت، بەپێی بڕگەكانی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی (6ی ساڵی 2019) هەمواركراو، یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ سێ ساڵی دارایی، و ڕێنماییەكانی ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی و یاسا پەیوەندیدارەكانی دیكە .
    2. پابەندبوونی سەرجەم یەكەكانی خەرجكردن بە تەواوكردنی ئەو داوكارییە ناتەواوانەی كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە تۆماركراون، لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێناندا، پێش ناردنی داواكاری دارایی ڕاستەوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی/فەرمانگەی ژمێریاری، سەرۆكی دامەزراوەی بەڵێندەر بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆ دەگرێت لە خەرجكردن و تەواوكردنی مەرجەكان، وە وەزارەتی پلاندانان بەرپرسیارێتی خەرجكردنی ئەو پڕۆژانە لە ئەستۆ ناگرێت كە سەرپێچییان تێدایە.
    لە دۆسیەی وزەدا، ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دراوە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای نەوتهەڵگری سەر بە وەزارەتی نەوت، هەروەها كۆمپانیای گواستنەوەی دەریایی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە بكات، بەمەبەستی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییە هەناردەكراوەكان بە بڕی (70%) بۆ كۆمپانیای نەوت هەڵگر و (30%)  بۆ كۆمپانیای گواستنەوەی دەریایی.
    ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی چەندین بابەتی دیكەی لە بەرنامەی كاردا كرد و ئەمانەی خوارەوەی خستەڕوو:
    یەكەم: گواستنەوەی بڕی (3) ملیار دینار لە بودجەی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و كە لە كرێی كارەبا كەمكراوەتەوە  و زیادكردنی بۆ بەرنامەی تۆڕەكە.
    دووەم: وەزارەتی دارایی بڕی (8,269,644,605) دینار بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ تەرخان دەكات، بۆ حیسابكردنی قەرەبووی ئەو كەسانەی بەهۆی بەخێوكەرانی ماسییەوە زیانیان بەركەوتووە، بە ئەنجامدانی گواستنەوە لە هەژماری پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكانی دیكەی ناو وەزارەتی دارایی و زیادكردنی بۆ هەژماری وەزارەتی كشتوكاڵ ( قەرەبووی جۆراوجۆر).
    سێیەم: پەسەندكردنی بەڵگەنامەی بەرنامەی چوارچێوەی نیشتمانی لە بواری هاوكاری تەكنیكی بۆ ماوەی (2024-2029)، و دەسەڵاتدان بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/سەرۆكی دەستەی وزەی ناوەكی بۆ واژۆكردنی ئەو بەڵگەنامەیەی كە پێشتر ئاماژەی پێكراوە.
    چوارەم: ڕەزامەندی بۆ دەركردنی گرێبەستی (22/IRAQ/MOD/POLY/2022)، بۆ دابینكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی CH-5 و سووتەمەنیەكانیان، لە ڕێكارەكانی تیمی وردبینی كە بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران (23037ی ساڵی 2023) هەمواركراو پێكهێنراوە.
    پێنجەم: پەسەندكردنی هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (6)ی میحوەر (شەش)ی بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران (245ی ساڵی 2019) هەمواركراو، سەبارەت بە دامەزراندنی كۆمپانیایەكی پشكی هاوبەش بۆ پاڵپشتیكردنی وەبەرهێنان.