نەوت: داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە

ئابوری
  • 1-10-2023, 14:45
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، داهاتی دارایی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لە هەناردەكردن زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كۆی گشتی بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی (103) ملیۆن و 143 هەزار  و (199) بەرمیل، داهاتەكەی بڕی (9.494) ملیار دۆلارە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی كە بۆ مانگی ئەیلول لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی (102) ملیۆن و (220) هەزار و (441) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو بۆ ئوردن (441) بەرمیل بووە و 449) هەزار و (423) بەرمیل، لەكاتێكدا هەناردەكردن لە گەیارە (473) هەزار و (335) بەرمیل بووە، ڕوونیشیكردەوە كە : تێكڕای بڕی هەناردەكراوی ڕۆژانە بڕی (3) ملیۆن و (438) هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێكدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : تێكڕای نرخی یەك بەرمیل گەیشتووەتە 92،05 دۆلار.
    جێگای سەرنجە وەزارەت لە ڕێگەی باوەڕی خۆیەوە لە ئاگاداركردنەوەی خەڵك لە كارەكانی هەناردەكردن و ئەو داهاتانەی لێیانەوە دەستدەكەوێت، ئەم ڕێوشوێنە مانگانەیەی گرتەبەر.