تەندروستی لیبیا: تیمەكانی فریاگوزاری هێشتا ناتوانن بگەنە قوربانیانی لافاوەكە

جیهانی
  • 14-09-2023, 01:06
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA

    دەسەڵاتدارانی تەندروستی لیبیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیانكردەوە: كە  تیمەكانی فریاگوزاری هێشتا ناتوانن بگەنە سەدان قوربانی كە لە ئەنجامی لافاو لەو ناوچانەی كە بەهۆی زریانی دانیالەوە زیانیان بەركەوتووە.
    بریكاری كاروباری نەخۆشخانەكان لە وەزارەتی تەندروستی لیبیا سەعدەدین  عەبدولوەكیل، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێدەچێت ژمارەی قوربانیانی كارەساتە مرۆییەكە لە ماوەی داهاتوودا بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات، چونكە هەوڵەكان بۆ گەڕان بەدوای تەرمەكاندا سەرەڕای سەختییەكانی تائێستا بەردەوامن.
    هاوكات وەزارەتی ناوخۆی لیبیا تەئكیدیكردەوە: نزیكەی دوو هەزار و 100 كەس بەهۆی زریانی دانیال كە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی گرتەوە بونەتەقوربانی و ناسێنراون و لە شاری درنە بەخاك سپێردراون، هەروەها 1100 تەرمی نەناسراوی دیكەش بەخاك سپێردراون.
    دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پێشبینی دەكەن ژمارەی قوربانیانی لافاوەكە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش بەرزبێتەوە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانەی كە هەزاران كەسی بێسەروشوێنن، بەپێی ئەوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵگەی خاچی سوور و مانگی سور هۆشداریان داوە.