ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا: هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پلانی سەردانیكەرانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (س.خ)

ئەمنی
  • 7-09-2023, 12:59
  • +A -A

    سەڵاحەدین - INA - فلیح عوبەیدی

    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا ئەمڕۆ پێنجشەممە پشتڕاستیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پلانی سەردانەكەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (س.خ)لە شارەكانی سامەڕا و بەلەد، هاوكات وادەی كۆتایی هۆشداریی هێزە ئەمنییەكان لە قەزاكەدا دیاریكردووە.

    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا، لیوا عەلی موسجیل مالیكی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا هێشتا بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پلانی تایبەتی ئەمنی بۆ پاراستنی سەردانكەران بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ساڵیادی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لەسەری بێت)، چونكە سەردانكەرانی بیانی دوای تەواوكردنی سەردانەكە دەست دەكەن بە گەڕانەوە بۆ شاری سامەڕا  لە كەربەلای پیرۆز”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “هێزە ئەمنییەكان بەردەوام دەبن لە ئامادەباشی تا دووشەممەی داهاتوو تا تەواوبوونی سەردانەكە، كە  لە سامەڕا و ناحیەی بەلەد دەبێت”.

    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا و ئەو یەكانەی كە لە پۆلیسی فیدراڵیەوە پەیوەست بوون پێیەوە، هەروەها هێزەكانی حەشدی  شەعبی، چەندین ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان ئەنجامدا، بەتایبەتی لەسەر سنوورەكانی جیاكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین ، هەروەها فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، كە ئەنجامێكی باشی لێكەوتەوە، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی ئەو كەرەستانەی كە چەتەكانی داعش بەجێیان هێشتووە (كەرەستەی تەقینەوە، بۆمبی هاوەن و تەقەمەنی لە هەندێك ناوچەدا نێژراون).