وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 31-08-2023, 11:44
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە.
    نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: "بن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا کە مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کابینەی حکومەتی بەریتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە، ئەمڕۆ دەستی لەکارکێشایەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە نامەیەکدا بۆ واڵاس، ستایشی کرد، 53ساڵ لە تەمەنی، بۆ ئەو خۆبەخشی و لێهاتووییەی کە نیشانیدا كە وەرگرتنی ڕۆڵی سەرکردایەتی لە پشتگیریکردنی هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئۆکرانیا دژی ڕووسیا”.
    واڵاس پێشتر بە ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی ڕاگەیاندبوو کە "دوای 4 ساڵ لە پۆستەکەی دەستلەکاردەکێشێتەوە لە وەزارەتی بەرگری"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە هەڵبژاردنی گشتیی داهاتوودا خۆی کاندید ناکات، بەڵام ڕەتیکردەوە ڕۆیشتنی (پێشوەختە) و ببێتە هۆی ئەوەی کە... هەڵبژاردنی لاوەکی."
    جێگای سەرنجە کە واڵاس لە سەردەمی ٣ سەرۆک وەزیراندا پۆستی وەزیری بەرگریی بەدەستەوە بووە، هەروەها ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی بە ناوی شانشینی یەکگرتووەوە لە شەڕی ئۆکرانیادا بینیوە.
    بەپێی زانیارییەکان، ڕیشی سوناک بەنیازە هەندێک گۆڕانکاری لە تیمە وزارییەکەیدا بکات، بەڵام هێشتا وادەی دیارینەکراوە.


    سەرچاوە: ڕوسیا الیوم