سەردانی چلە .. كەربەلای پیرۆز ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە ئەنجام دەدات و ڕێنمایی بۆ خاوەن كاروانەكان دەردەكات

ئەمنی
  • 17-08-2023, 20:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز ڕێنمایی بۆ خاوەن كاروانەكانی حسێنی دەركرد وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانی چلە، هاوكات جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی ڕاگەیاند.
    بەڕێوبەری بەشی ڕاگەیاندن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز عەمید فاهم گریتی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان فەریقی هێزی تایبەتی روكن عەلی هاشمی، ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی ئەنجامدا كە لە سەرەتای ناوچەی ئیداری پارێزگای كەربەلای پیرۆز كەرتی بەرپرسیارێتی لەخۆگرتبوو لە دیوی بەغداوە، بۆ دەروازەی سنووری عەرعەر بە دووری 400 كیلۆمەتر.
    وتیشی:ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەیە كە لە پارێزگای كەربەلا پیرۆز دەستی پێكرد، بە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی ئەنجامدرا، ئەمە جگە لە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا.
    رونیشیكردەوە:فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلای پیرۆز دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان لە سەرجەم گەڕەكەكانی ناو پارێزگاكە، ئەوە جگە لە خاڵی پشكنینی دەرەكی و چالاككردنی ڕۆڵی K9 و تەقەمەنی.
    راشیگەیاند: خاوەن كاروانەكان، كە لە 27ی موحەڕەمەوە تا 10ی سەفەر دەست بە ئامادەبوون لە ناو پارێزگا دەكەن، ڕێنمایی كراون بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما ئاگركوژێنەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن، هەروەها سەردانكەران و كاروانی حسێنیش هۆشیارییان پێدراوە و ڕێنمایی كراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كەرتەكانی پشتیوانی لە دەرەوەی پارێزگای كەربەلای پیرۆزەوە بەپێی میحوەرەكان دەستیان كردووە بە گەرانی پێشوەختە(میحوەری بەغداد-كەربەلای پیرۆز، میحوەری بابل-كەربەلای پیرۆز، میحوەری نەجەفی ئەشرەف-كەربەلای پیرۆز)، لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەقامگیر دەبن و كەرتەكانیان بە توندی دەگرن.