سەرۆك وەزیران: پارێزگای میسان بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕوات لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ژێرخاندا

سیاسی
  • 10-08-2023, 17:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە پارێزگای میسان بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕوات لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووریدا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای میسانی كرد، بە ئامادەبوونی پارێزگاری میسان.
     لەكۆبوونەوەكەدا هەڵوەستە كرا لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە بە هەموو قەزا و ناحیەكانیەوە و دیارترین بەربەستەكانی روبەروبوونەوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی پارێزگاكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند كە لە پارێزگاكە و بەڕێوەبەرایەتییە جێبەجێكارەكانیدا دراون، جەختی لەوەشكردەوە: كە پارێزگاكە بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕوات لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ژێرخانیدا، و پێشەنگە بە بەراورد بە پارێزگاكانی تر، لەوانەش خزمەتگوزاری پاكوخاوێنی، كە گەیشتوەتە 99% یان 100%، ئەمەش ڕێژەیەكە كە لە باقی پارێزگاكاندا بوونی نییە.
    راشیگەیاند: ئامانج لەم سەردانە بینینی واقیعی پارێزگاكەیە لە سەرجەم دۆسیەكانی خزمەتگوزاری و ژیان و ئابووری و ئەمنی.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە: پارێزگاكان دووەم و گرنگترین باڵی جێبەجێكاری حكومەتن، بۆیە پێویستە هەماهەنگی و كرداری دروست لە پارێزگاكان ئەنجام بدرێت و پێویستە تەرخانكردنەكان بۆ جێبەجێكردن بە هەمان ئاراستەی ئەولەویەتەكانی حكومەت جێبەجێبكرێت، وتیشی: دواتر تیمێكی حكومی تایبەتمەند دەنێرێت بۆ پارێزگای میسان بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لەم سەردانەدا دەستیان پێكردووە.
    هاوكات لە میانەی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران پاكێجێكی پڕۆژەی نوێی پارێزگاكەی ڕاگەیاند كە لە بودجەی ساڵی 2023دا هاتوە، كە بریتیە لە جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای مەجەر كەبیر و ناحیەی عەلی شەرقی، جێبەجێكردنی پڕۆژەی وێستگەی پاككردنەوەی ئاوەڕۆی میسان، و خەرجكردنی قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەكانی ساڵانی پێشوو كە بڕەكەی 90 ملیار دینارە.
    هەروەها جەختی لە خستنەڕووی بودجەی ئەمساڵ كردەوە بۆ ئامادەكردنی دیزاین بۆ پرۆژەیەكی یەكگرتووی شاری زانكۆ لە پارێزگا، بەمەرجێك ئەو دیزاینانە لە لایەن كۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەكانەوە جێبەجێ بكرێن، جگە لە ئاڕاستەكردنی لێكۆڵینەوەی پڕۆژەكە بۆ جێبەجێكردنی ڕێگای دەوری باشوور لە پارێزگاكە.
    هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران وتی: مەزادی گشتی دوكانەكانی بازاڕی زێڕنگەری هاوچەرخ لە پارێزگای مەیسان سنوورداركراوە بۆ ئەوانەی پیشەكەیان هەیە لە پێكهاتەی سابیئی بەهۆی تایبەتمەندی ئەم پیشەیەوە و سنوورداركردنی كۆچكردنی نەوەكانی ئەم پێكهاتە عێراقییە ڕاستەقینەیە.