سەرۆک وەزیران: کەمکردنەوە هاتوچۆ بۆ یەکەمجار لە بەغدا جێبەجێ دەکرێت لەرێگای چەند پرۆژەیەک

سیاسی
  • 9-08-2023, 15:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتیکردەوە کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەغدای پایتەخت لە پێشینەی کارەکانە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بۆ یەکەمجارە لە بەغدا پرۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت کە کاریگەری لەسەر قەرەباڵغی هاتوچۆ دەبێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران دەستپێکردنی کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی گۆڕەپانی"نسور" لە ناوەڕاستی بەغدا ڕاگەیاند،لە چوارچێوەی بەشێک لە پڕۆژەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە پایتەخت.
    وەک بەیاننامەکە راشیگەیاند :- پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە جێبەجێدەکرێت، و دیزاین و جێبەجێکردن و پەرەپێدانی گۆڕەپانی "نوسور" لەخۆدەگرێت لەڕێگەی دروستکردنی سێ تونێل و دوو پرد.
    لە بەیاننامەکەدا هاتوە:- سودانی لەمیانی دەستپێکی پرۆژەکە راشیگەیاند :- کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکە بۆ بەستنەوەی پردی محمد قاسم بە ڕێگای کەناڵی جەیش لە دیوی رۆستەمییەوە،و فراوانکردنی ڕێگاکەلە هەردوو دیوی کەناڵی جەیش.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی کردەوە کە "حکومەت هەوڵی داوە، لە ڕۆژی یەکەمەوە، هەنگاوی کرداریی بنێت لەبواری خزمەتگوزارییەکان، بەهۆی گرنگی ئەم مەلەفە کە پەیوەندی راستەوخۆی بە هاووڵاتیانەوە هەیە لە ڕووی ژیان و شارستانی و تەندروستی باش . 
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە خزمەتگوزارییەکان لە بەغدای پایتەخت،ئەولەویەتێک دەدات بە سمیایەکی جوان و شارستانی بەتایبەتی سەبارەت بە کەم کردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ،کە کێشەیەکی زۆری دروستکردوە. 
    ئەوەشی خستەروو :-تەرخانکردنی پارە لە چوارچێوەی بودجەی سێ ساڵەدا دەرفەتی زۆر بۆ خزمەتگوزاری دەرەخسێنێت.
    ڕوونیشیکردەوە :- کە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ بۆ یەکەمجار لە بەغدا جێبەجێ دەکرێت و دواتر کاریگەری ئەرێنی دەردەخات.
    جەختیشی کردەوە:- کە پڕۆژەکە تونێل و پرد لەخۆدەگرێت،بۆ تەواو بوونیشی پێویستی بە هاوئاهەنگی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە.
    سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بۆ تەواوکردنی کارەکان لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەی کە دانراون، و بەپێی ئەو دیزاین و تایبەتمەندیانەی ئامادەکراون، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەغدای پایتەخت بگونجێت، هەروەها گرنگی دۆزینەوەی ڕێگەی بەدیل بۆ ڕزگاربوون لە بارگرانی هاووڵاتی لە کاتی جێبەجێکردنیدا، ئەوە جگە لەو بەرپرسیارێتییەی کە لە ئەستۆی بەشی هاتوچۆیە لە هاوکاریکردنی تەکنیکاران بۆ دڵنیابوون هاتووچۆی ئاسایی ڕێگاکە لە کاتی جێبەجێکردندا.
    ووتیشی :- بەدواداچوونێکی بەردەوام دەکەین لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی بەغدا و کۆمپانیای جێبەجێکار و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان ،کە ئامادەن لە شوێنەکە بەمەبەستی دیاریکردنی مەرجەکانی کارکردن.
    پرۆژەی فراوانکردنی گۆڕەپانی "نوسور" بریتییە لە دروستکردنی تونێلێک بە درێژی 490م، شەقامی ئوردن و شەقامی قادسیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها تونێلێکی دیکە بە درێژی 535م، شەقامی یافا و شەقامی بەیروت بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەوە جگە لەوەش دروستکردنی پردی نوسور بە درێژی 890 مەتر، کە شەقامی دیمەشق و شەقامی محمد مەهدی جەواهیری بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەگەڵ پردێکی دی بەرەو سەرەوە و خوارەوە بە درێژی 300 مەتر، هەروەها پردێکی دی بەسەر هێڵی ئاسن بە درێژی 478 مەتر، کە گۆڕەپانی قەحتان بەیەکەوە دەبەستێتەوە،کە بە هێڵی ئاسنی بەغدا - بەسرەدا تێدەپەڕێت،هەروەها پڕۆژەکە خۆی لە فراوانکردنی ڕێگاکانی دەوروبەری شوێنەکانی کارکردن لەخۆدەگرێت.
    پڕۆژەی روستەمیە، بریتییە لە جێبەجێکردنی پردێک کە ڕێگای خێرای محەمەد قاسم بە کەناڵی جەیش دەبەستێتەوە،بە درێژایی 400 مەتر.