سەحاف: باڵیۆزخانەی عێراق بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی دوو عێراقی لەسەر سنووری توركیا و بولگاریا دەكات

سیاسی
  • 30-07-2023, 11:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف دووپاتیكردەوە كە باڵیۆزخانەی عێراق لە بولگاریا بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی دوو عێراقی لەسەر سنووری توركیا و بولگاریا دەكات.
    سەحاف  بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگه‌یاندن: كە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە بولگاریا لەگەڵ دەسەڵاتداران و پاسەوانی سنووری بولگاریا بەدواداچوون دەكات بۆ  گیانلەدەستدانی دوو عێراقی لەسەر سنووری توركیا و بولگاریا، وەك چۆن توركیایان بەجێهێشت بەرەو بولگاریا و وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەیەكی نایاسایی رۆیشتوونه‌.
    ڕوونیشیكردەوە: باڵیۆزخانەكە بانگەوازێكی لەلایەن كەسوكاری قوربانییەكانەوە پێگەیشت و جەختیشیكردەوە باڵیۆزخانەكە كونسوڵەكەی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكەی شاری بورگاسی بولگاریا كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سنوورەكان بكات، هۆكارەكانی بزانن لە ڕووداوەكە و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی گواستنەوەیان بۆ عێراق بكەن.