دەزگای هەواڵگری بكوژی ژنێك دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 13-07-2023, 13:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی بكوژی ژنێكی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە دەرەوەی عێراقەوە گەڕینرایەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی ئەو بۆ ئاشكراكردنی بارودۆخی ڕووداوی كوشتنی ژنێك بە تەقە و فڕێدان لە یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگای دیوانیە، دەزگای هەواڵگری دەستبەجێ تیمێكی كاری هەواڵگری و تەكنیكی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانباران، وەك مەفرەزەكانی دەزگاكە بەڕێوەی برد لە دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی و ڕاستەوخۆی كوشتنی قوربانییەكە، كەلە دەرەوەی عێراقەوە گەڕینرایەوە.
      ئاماژەی بەوەشكرد، "تاوانبارەكە بە ئاشكرا دانی بەوەدا ناوە كە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە"، ئاماژەی بەوەشكرد "تۆمەتبارەكە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت".