(INA) ئەو گۆڕانكارییە ئەمنییانە بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە دەرچووە

سیاسی
  • 5-07-2023, 15:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەكی حكومی ئەو گۆڕانكارییە ئەمنییانەی ئاشكرا كرد كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە دەرچووە.
    ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "گۆڕانكارییەكان هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانیی گرتەوە، بەو پێیەی ڕاسپاردەی حەمید شەتری لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كۆتایی پێهات و ئەبو عەلی بەسری وەك سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەكاردەبێـت، ئاماژەی بەوەدا كە "ڕاسپاردەی فالح عیساوی، بریكاری دووەمی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، كۆتایی پێهات و ڕاسپێردرا موسەنا عوبێدی جێگەی گرتەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، " ماجد دولەیمی لە دەزگای هەواڵگری كۆتایی پێهاتووە بەئەركەكەی هات ، هەروەها وەقاس محەمەد وەك جێگرەوەی ڕاسپێردراوە"، بە ئاماژە بە "گواستنەوەی حامید شەتری و مەجید دولەیمی بۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كرد".
    ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو كە "گواستنەوەی شەتری ودولەیمی بۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئامانجی سود وەرگرتن لە ئەزموون و كەڵەكەبوونی كارە بۆ ماوەی ساڵانێك لە خزمەتگوزاری ئەمنی، و ئەمەش بۆ یەكەمجارە ڕوودەدات"، ڕوونیشیكردەوە كە " گۆڕانكارییەكان بە دیدگایەكی حكومەتەوە هاتوون و هیچ لایەنێكی سیاسی و حزبی تێیدا نییە”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "گۆڕانكارییەكان ئامانجی دوورخستنەوەی دامەزراوە ئەمنییە هەستیارەكانیشە لە وەبەرهێنانی سیاسی ، ئاماژەی بەوەشكرد، "ناوە نوێیەكان لە ناو خودی دامودەزگا ئەمنییەكانەوەن و بەشێكیان دوای بەدەستهێنانی سەركەوتنی ڕوون لە بواری ئەمنی ولایەنە هەواڵگرییەكان."
    جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو ناوانەی كە دانراون لەنێو ئەو لێهاتووییانەدان، و هیچ تێبینییەك لە دژی ئەوان یان دژی ئەوان نەكراوە ، ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئامانجی گۆڕانكارییەكان هێزی نوێ بخەنە ناو كارە ئەمنییە هەستیارەكانەوە".