سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر پتەوکردنی هاوکاریەکانی نێوان عێڕاق و ئێران لەبواری وزەو بازرگانیدا

سیاسی
  • 4-07-2023, 17:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلە پتەوکردنی هاوکاری نێوان عێڕاق وئێران لە بواری وزەو بازرگانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکردلە شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزارەت علی باقری کنی کەلەسەرەتای دیدارەکەدا سڵاوی سەرۆکی ئێرانی بە سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند، سەرۆکۆماریش بەدەوری خۆی سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سیدعلی خامنەئی کرد.
    هەروەها سەرۆک کۆمار سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێڕاق وجەختیکردەوەسەر هاوکاریکردنی نێوان هەردوولا.
    ئاماژەشی بە کرانەوەی ئێران کرد بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە و گێڕانەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ سعودیە کە بەفاکتەرێکی ئەرێنی دادەنرێت بۆ ئەمن وئاسایشی ناوچەکە، لەلایەن خۆشیەوە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆکاروباری سیاسی جەختیکردەوەلە پێشڤەبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا.
    لەمبوارەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوەکە سەرۆکی کۆچکردوو مام جلال هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ئێراندا بە خاڵێکی سەرەکی هەژمارکردووە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.