سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری دووپات لە وردبینی حكومەت دەكات بۆ ئاسایش و سەلامەتی ستافی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان

سیاسی
  • 3-07-2023, 20:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان پەرۆشی حكومەتی بۆ ئاسایش و سەلامەتی ستافی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان دووپاتكردەوە.
    دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە: دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كۆبووەوە و سەرۆكی ئەنجومەن كورتەیەك لە كارەكانی دەسەڵاتی دادوەری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و بەهێزكردنی پرەنسیپی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و بەهێزكردنی ژنان و ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ پێشكەشی باڵیۆزەكانی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد سەرۆكی ئەنجومەن داوای هاندانی كۆمپانیا بیانییەكان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق بەتایبەتی لەگەڵ بوونی ژینگەیەكی یاسایی كە مافی وەبەرهێنەران زامن بكات.
     لای خۆیەوە باڵیۆزی سوید لە میانی دیدارەكەدا دووپاتی كردەوە : ڕەتكردنەوەی حكومەتی سوید لە هەڵسوكەوتی بەناو سەلوان مۆمیكا كە سوكایەتی بە قورئانی پیرۆز كرد و داوای نەگرتنی ئەستۆی سوید و باڵیۆزخانەكەی كرد لەغدا لەمەڕ بەرپرسیاریەتی ئەم ڕووداوە و داوای پاراستنی بینا و ستافی باڵیۆزخانەكەی كرد لە هەر هێرشێك.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆكی ئەنجومەن وردبینی حكومەت و گەلی عێراقی لەبارەی ئاسایش و سەلامەتی ستافی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانەوە ڕوونكردەوە، لەنێویاندا ئەركی شانشینی سوید، هەروەها ڕێكارە دادوەرییەكانی بەرامبەر ئەم كەسە ڕوونكردەوە بەپێی یاسای عێراق.
    دادوەر زێدان بەپێی بەیاننامەكە جەختیكردووەتەوە رێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین بەپێی پێوەرە دەستووری و یاساییەكان، بەشێوەیەك كە سەرپێچیكردن بەرامبەر ئایینەكان یان ئازادی بیروباوەڕ پێكنەهێنێت.