سەحاف: عێراق لە یاداشتێکی فەرمیدا داوای میوانداریکردنی کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا دەکات

سیاسی
  • 3-07-2023, 14:45
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،ڕایگەیاند:عێراق یاداشتێکی فەرمی بۆ ئەمینداریەتی گشتی ڕێکخراوی هەریکاری ئیسلامی لە بەغدا ناردووە.
    "سەحاف " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق یاداشتێکی فەرمی ئاراستەی ئەمینداریەتی گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کردووە، کە خواستی حکومەتی عێراق بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە ئاستی باڵا دووپاتدەکاتەوە لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی سووتاندنی کۆپیەک لە قورئانی بەرز لە سوید .