توێژینەوەیەک :- ئەنسۆلین لە لووتدا چارەسەرە بۆ نەخۆشی زەهایمەر

هەمەڕەنگ
  • 1-07-2023, 21:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    توێژەران باس لەوە دەکەن کە بەکارهێنانی ئەنسۆلینی ناو لووت ڕەنگە کارکردنی مەعریفی باشتر بکات لە هەندێک کەسدا کە حاڵەتێکی سوکی پەیوەست بە بیرچوونەوەیان هەیە وەک تێکچوونی مەعریفی و نەخۆشی زەهایمەر.
    توێژینەوەیەکی زانکۆی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا ئاشکرایکرد،کە 29 توێژینە بە بەشداری 1726 کەس ئەنجامدراوە کە تیایدا پشکنینی ئەنسۆلینی ناو لووت لەبارەی کارکردنی مەعریفی ئەنجامدراوە .
    بەگوێرەی "هەواڵێکی میدیکاڵ نیوز تودەی" تێکڕای ژەمی ئەنسۆلینی بەکارهێنراو 40 یەکە نێودەوڵەتی بووە، تێکڕای ماوەی بەکارهێنانی 8 هەفتە بووە، کە تەمەنی بەشداربووان نزیکەی 53 ساڵ بوون.
    توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە :- کە پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە بەشداربووانی تووشبوو بە نەخۆشیی زەهایمەر و لاوازی مەعریفی سووک دۆزیوەتەوە، بەڵام جیاوازییەکی بەرچاویان لە کارکردنی مەعریفیدا نەدۆزیوەتەوە پێدانی ژمە دەرمانی ئەنسۆلینی ناو لووت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست تێکچوونی تەندروستی دەروونییەوە دەناڵێنن وەک شیزۆفرینیا و دوو جەمسەری، و تێکچوونی میتابۆلیکی وەک وەک نەخۆشی شەکرە.
    هەروەک توێژەران پێشنیاریانکردووە:- کە ئەو نەخۆشانەی تووشی نەخۆشی لە بیرچوونەوە و نەخۆشی زەهایمەر دەبن لەوانەیە تێکچوونیان هەبێت لە پرۆسێسی گلوکۆز لەناو هیپۆکامپوسدا، کە ناوچەیەکی مێشکە کە بەشدارە لە فێربوون و یادەوەریدا.
    ئەم لێکدانەوە پشتگیری لەو تیۆرییە دەکات کە بەرگری ئەنسۆلین لە مێشکدا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمیی مەعریفی.
    هەروەها توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەنسۆلینی ناو لووت بە شێوەیەکی سەلامەت بەرگە دەگیرێت و توانای باشترکردنی بیرەوەری هەیە لە ڕێگەی دەستگەیشتن بە ناوچەکانی مێشک، کە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە ڕێکخستنی زانیندا.