کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتیانەی کە خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان

سیاسی
  • 1-07-2023, 17:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاری تۆمارکردنی هاوپەیمانێتیەکانی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
    ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان عماد جمیل لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی کاروباری حزب و کیانە سیاسیەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەستیکرد بە وەرگرتنی داواکاریەکانی تۆمارکردنی هاوپەیمانیەکانی هەڵبژاردنەکان کەخوازیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کەلەکۆتایی ئەمساڵدائەنجام دەدرێت.
    ئەمەو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە چارەگە ملیۆنێک فەرمانبەر بەشداری دەکەن لە ڕاییکردنی کاروبارەکانی کۆمۆسیۆن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ولە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆمارگەی بەشداربووان.