سەرۆك وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا تاوتوێی وادەی وەرگرتنی بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ سەردانی ڕووسیا دەكات

سیاسی
  • 1-07-2023, 14:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی لەگەڵ ئەلبروس كۆتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لەعێراق تاوتوێی وادەی قبوڵكردنی ئەو بانگهێشتنامە فەرمییەی پێشكەشكراوە بۆ سەردانی ڕووسیا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەلبروس كۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، هەروەها تاوتوێی وادەی قبوڵكردنی ئەو بانگهێشتنامە فەرمییەیان كردووە كە پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ سەردانی ڕووسیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرەكی عێراق بوو لە ناوچەكەدا، و هەوڵەكانی بۆ نزیكردنەوەی دیدگاكان بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەرزبكاتەوە و چەرخی گەشەپێدان پاڵدەنێتە پێشەوە.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە : توندی و پاڵپشتی عێراق بۆ هەموو یەكلاكردنەوەی ئاشتیانە بۆ قەیرانی ڕووسیا و ئۆكرانیا و كۆتاییهێنان بە كاردانەوەكانی بە هەموو شێوەكانییەوە.