عامری: بودجەی سێ ساڵمان پەسەندكرد بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەین

سیاسی
  • 30-06-2023, 17:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە: كە پەسەندكردنی یاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتیان.
    عامری لەمیانی سەردانێكیدا بۆ میوانداری بەڕێزان خەسای لە قەزای سەید دەخیل سەر بە پارێزگای زەیقار، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: قوربانییەكی زۆرتان دا، و شایەنی خزمەتن و بودجەمان بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەندكرد بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەین، داواشی لە هەموو لایەك كرد، وەك یەك دەست بن بۆ ئەوەی بتوانین خزمەت بە خەڵك بكەین، بەتایبەتی لە زەیقار كە زیانی پێگەیشتووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پارەیەكی باش پێشكەش بە پارێزگا كراوە، هیوادارین باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت، و هەروەها ستایشی هەڵوێستی ئازایانەی خێڵەكانی زەیقاری كرد لە كاتی شەڕی داعشی تیرۆریست.
    رونیشیكردەوە: دوژمنان پێیانوابوو عێراق لە كاتی هێرشە تیرۆریستییەكەی داعشدا كۆتایی هاتووە، بەڵام مەرجەعیەتی ئایینی بە فەتوای بەرەكەتی ئەو پیلانەی لەباربرد،و وتیشی: بەهۆی فەتواكەوە، حەشد شەعبی دروستبوو، زاڵبوون بەسەر تایفەگەریدا و هەماهەنگی لەنێوان هەموو هێزە چەكدارەكانی عێراقدا هەبوو، لەوەشدا ڕۆڵێكی سەرەكی بۆ شەهیدانی سەركەوتن هەبوو.
    لە كۆتاییدا وتی: كۆماری ئیسلامی ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو لە پاراستنی عێراق و پێشكەشكردنی خوێنی پاك، لە پێش هەموویانەوە قوربانیدانی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی بوو.