حەلبوسی: جەخت لە ڕۆڵی پەرلەمان دەكەینەوە لە چەسپاندنی دیموكراسیدا

سیاسی
  • 30-06-2023, 15:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ هەینی، جەختی لە ڕۆڵی ئەنجومەنەنی نوێنەران كردەوە لە چەسپاندنی دیموكراسیدا.
    حەلبوسی لە تویتێكدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كاری پەرلەمانییەوە، ئاهەنگ دەگێڕین بۆ گرنگی ئەو ڕۆڵەی پەرلەمانتاران لە دەركردنی یاساكاندا دەیگێڕن جگە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی چاودێری، و تەئكید لە ڕۆڵی ئەنجومەنەكانی نوێنەران لە چەسپاندنی دیموكراسی و بەدیهێنانی خواستەكانی خەڵك و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری دەكەینەوە.