سەحاف: تا ئێستا 621 هاوڵاتی لە سودان گەڕێنراونەتەوە

سیاسی
  • 30-06-2023, 13:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ هەینی، گەڕانەوەی 621 هاوڵاتی عێراقی لە سودان راگەیاند، كە لە نێویاندا هاوڵاتی سوری و سودانی هەیە.
    وتەبێژی وەزارەت ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دوایین گەشتی گەڕانەوە كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە تەرخانكرابوو، گەیشتەوە بەغداد كە دەیان هاوڵاتی عێراقی و عەرەبی تێدابوو كە لە ئەنجامی ڕووداوەكانی سودانەوە لەو وڵاتە گیریان خواردبوو.
    ئاماژەی بەوەشدا: بە پێنج فڕۆكە لە جۆری (C130) تا ئێستا 621 هاوڵاتی عێراقی گەڕێنراونەتەوە وڵات، لەگەڵ گەڕانەوەی دەیان هاوڵاتی سوری و سودانی.
    رونیشیكردەوە: ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی بەرپەرچدانەوەی دیپلۆماسی فریاگوزاری زۆر كاری كردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی عێراق و پاڵەوانەكانی، بۆ ئەوەی پردی ئاسمانی گەڕانەوەكە سەركەوتوو بێت.