شێخ خەزعەلی داوای پشتیوانی لە هەڵوێستە جەماوەرییەكەی بەردەم باڵیۆزخانەی سوید دەكات

سیاسی
  • 29-06-2023, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سكرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، لە بەیاننامەیەكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، داوای پشتگیریكردنی هەڵوێستە جەماوەرییەكەی بەردەم باڵیۆزخانەی سویدی كرد.
    هەر لە بەیاننامەكەدا رایگەیاندوە: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، درۆیی ئەو دروشمانەی كە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرزیان دەكەنەوە، سەبارەت بە ئازادی بیروباوەڕی ئایینی و ڕەتكردنەوەی قسەی ڕق و كینە، ڕوون دەبێتەوە، ئەوە دواهەمینیان نییە ئەوەی لە دەوڵەتی سویددا ڕوویدا بە سووتاندنی كتێبی پیرۆزی خودا لە پەیامێكی ڕوون بۆ دوژمنایەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر ئیسلام و كتابەكەی، لە ژێر چاودێری و هاندان و پاراستنی دەسەڵاتدارانی ئەوێ.
    هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لێرەوە دەبێت پاڵپشتی ئەو هەڵوێستە جەماوەرییەی كە لەبەردەم باڵیۆزخانەی سویددا بەڕێوەدەچێت بكرێت و باڵیۆزی سوید دەربكرێت، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو پێشێلكارییە ئاشكرایەی بەرامبەر بیروباوەڕ و هەستی ملیۆنان موسڵمان كرا.