سەید حەكیم: پەسەندكردنی بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەنگاوێكە بەرەو ڕێبازی چاكسازی ئابووری

سیاسی
  • 29-06-2023, 17:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی رەوتی حیكمە سەید عەمار حەكیم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە پەسەندكردنی بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەنگاوێكە بەرەو ڕێبازی چاكسازی ئابووری، هاوكات هۆشداریدا لە تسونامییەكی دارایی و ئابووری مەترسیدار بۆ هەموو عێراقییەكان.
    سەید حەكیم لە میانی وتاری نوێژی جەژندا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: داوا لە حكومەت و پەرلەمان و هێزە سیاسییەكان دەكرێت پابەندبن بە بنەمای یەكڕیزی و تەبایی و سەبر و بەزەیی، و وتیشی: كاتێك لە قسە و هەڵوێستدا یەكدەگرین، ڕێگە نادەین دەرەوە كۆنتڕۆڵمان بكات.
    سەید حەكیم رووی لە خەڵك و گەنجان كرد و وتی: گوێ بە قسەی دووبەرەكی و ڕكابەری مەدەن، و ڕێگە مەدەن دەنگۆی فیتنە و تۆقاندن بەسەرتاندا زاڵبێت، مەیل بەو كەسانە مەدەن بە گەندەڵی و شكاندنی پەیمانەكانیان ستەمیان لێكردوون، و هیوا و گەشبینی بچێنن و بە هێزی ئیرادە و نیشتمانپەروەری ڕووبەڕووی تەحەددیات و سەختییەكان ببنەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پەسەندكردنی بودجەی وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئاماژەیەكی جیاوازە لە هەموو بودجەكانی پێشوو، كە هێزە سیاسییەكان لەسەر ئەم هەنگاوە كۆك بوون بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری حكومەت و توانای هەنگاونان بەرەو پێشەوە و بەرەو ڕێبازی چاكسازی ئابووری وڵات، بەتایبەتی كە بەشێكی گرنگی بودجە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان ئامادەكراوە، كە زۆربەیان هەوڵی تەواوكردنی پڕۆژە دواكەوتووەكان دەدەن .
    راشیگەیاند: كاتی ئەوە هاتووە پرۆسەی ئابووری بگۆڕدرێت و هەوڵی سیاسی و جێبەجێكردن چڕ بكەینەوە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەی چاكسازییە گەورەیە و گشتاندنی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
    هەروەها جەختی لەسەر پێویستی سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای ئامانج و نەگۆڕەكانی پرۆسەی ئابووری كردەوە.
    ئاماژەی بە گرنگی بەرنامە سیاسی و هەڵبژاردنەكان لەسەر بنەمای بناغەكانی پرۆسەی ئابووری و ئاسۆ و مەوداكانی كرد، هەروەك هۆشداریدا لە تسونامییەكی دارایی و ئابووریی مەترسیدار بۆ هەموو عێراقییەكان، ئەگەر دەست بەو پڕۆسە ئابوورییە گشتگیرە نەكەین كە توانای ڕەخساندنی هەلی كار و هەڵمژینی تواناكانی گەنجانمانی هەیە.
    سەید حەكیم، كراوەیی و پەیوەندیی بنیاتنەری نێوان عێراق و دەوروبەری عەرەبی و ئیسلامیی لەم دواییانەدا، و واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و پڕۆژەی ستراتیژی لە نێوان عێراق و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكەدا بەرز نرخاند.