زێدان ڕێنمایی دەركرد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسەی كە قورئانی پیرۆزی سووتاند

سیاسی
  • 29-06-2023, 14:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێنمایی دەركرد كە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسە بگیرێتەبەر كە قورئانی پیرۆزی سووتاند.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەن فایق زێدان، ڕێنمایی دەركرد كە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسە بگیرێتەبەر كە قورئانی پیرۆزی سووتاندووە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی 14ی یاسای سزادانی عێراقی كە كارپێكراوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زێدان داواكاری گشتی ڕاسپاردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخ، بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان بۆ داواكردنی ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسە و دادگاییكردنی بەپێی یاسا.