سەرۆک وەزیران بەبۆنەی جەژنی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراقی خۆشەویست وهەموو نەتەوەی ئیسلامی دەکات

سیاسی
  • 27-06-2023, 21:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی،بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراقی خۆشەویستمان وهەموو نەتەوەی ئیسلامی دەکەین.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراقی خۆشەویستمان وهەموو نەتەوەی ئیسلامی، و حاجیانی ماڵی پیرۆزی خودا دەکەین، بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە. خوای گەورە بەخێر و دڵنەوایی وسەقامگیری وئارامی بۆ گەل و خەڵکی خۆشەویستمان لەهەر شوێنک بێت بگێرتەوە.
     ئەم بۆنە پیرۆزە بەدەرفەت دەزانی بۆ ئەوەی پابەندبوون و ڕژدیمان دووپات بکەینەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر هەموو کارێک کە بناغەی داهاتوویەکی خۆشگوزەران و ژیانێکی ئازاد و شایستە بۆ هەموو نەوەکانی گەلی عێراقیمان ، بەهەموو برا پێکهاتەکانیەوە دابین بکات، هەروەها بەڵێن بۆ عێراقییە دڵسۆزەکان نوێ دەکەینەوە، کەبەردەوام دەبین لە خۆڕاگری و کارکردن بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و بەتوانا کە لەنێو گەلاندا شانازی پێوە بکەین.

    هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن بێت و پڕبێت لەخۆشی و خۆشەویستی.