سەرۆک وەزیران و سەرۆك کۆماری ئێران:جەختیان لەسەر پەرۆشی پەیوەندییەكان و بەهێزکردن و پەرەپێدانی لە بوارە جیاوازەکاندا دەکەنەوە

سیاسی
  • 27-06-2023, 21:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی و سەرۆك کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی،جەختیان لەسەر پەرۆشی پەیوەندییەكان و بەهێزکردن و پەرەپێدانی   لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێدەگات
    ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفونی لەبەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پێگەیشت.
    هەردو سەرۆک بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییان لەیەکتریان کرد، هەروەها داوایان لەیەزدانی مەزن کرد کە ئەم بۆنەیە بەخێر و سەلامەتی و ئارامییەوە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.
    هەروەها باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرا، وجەختیان لەسەر پەرۆشی بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.